سەردێڕ:

تەندروستی شێوازی خۆتۆمارکردنی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بڵاوکردەوە

PM:02:57:29/07/2021

12060 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی سلێمانی شێوازی خۆتۆمارکردنی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و هەنگاوەکانی بە خاڵ ریزکردووە.


شێوەی خۆتۆمارکردن:

١- سەرەتا دەبێت لەڕێگای KURDVAC خۆت تۆمار بكەیت دەتوانیت دایبەزێنیتە مۆبایلەكەت وەك لەو وێنەیەی نیشانمان داوە.

No description available.

٢- زمان هەڵدەبژێری (كوردی، عربی، ئنگلیزی) بەئارەزووی خۆت.

٣- پاشان كە بەرنامەكەت كردەوە داوای ژمارەی ناسنامەت لێ دەكات لەگەڵ ژمارەی مۆبایل بەدروستی پڕی دەكەیتەوە .

٤-ئەو شوێنانەی كە كوتانی لێدەكرێت یەكێك هەڵدەبژێری لەم شوێنانە :-

یەکەم: بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی (خەستەخانەی شیرەكە ) .

دووەم:مەڵبەندی تەندروستی ڕۆژهەڵات لەگەڕەكی ڕۆژهەڵات

سێیەم: م.ت.شەهید سەردار لە گەڕەكی گۆیژ.

چوارەم: م.ت.ابراهیم احمد لەگەڕەكی ابراهیم احمد /كازیوە.

پێنجەم: م.ت. زێڕنۆك لە گەڕەكی زێڕینۆك .

شەشەم: م.ت.شەهید ڕەفیقی حمە جان لەگەڕەكی قالاوا.

حەوتەم: م.ت.بەختیاری لە گەڕەكی بەختیاری .

هەشتەم: م.ت. سەرچنار لە سەرچنار .

نۆیەم: م.ت.شەهید شەماڵ لە گەڕەكی مامۆستایان .

دەیەم: م.ت. شەهید ڕێباز لە بەكرەجۆ .

یانزەیەم: م.ت.ڕاپەڕینی نوێ لە ڕاپەڕین پشت بەنزینخانەی برایەتی.


تەندروستی سلێمانی دەڵێت، پاش ئەوەی هەموو زانیاریەكان پڕ دەكەیتەوە كۆدێكی دڵنییایی تۆمارت بۆ دێتەوە دەبێت ئەو كۆدەش داخڵ بكەیت لەكۆتایدا چاوەڕێ بكە تا چەند رۆژێ بەنامەیك ئاگادار دەكرێیتەوە لە رۆژی كوتانەكەت .













گەلەری