کەشناسی هۆشداریی دەدات لە بەردەوامى بارانبارینى بەخوڕ و ئەگەرى دروستبوونى لافاو لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان لە سبەینێدا.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ هەینی ئاستی باران بارین بەهێزتر بێت، هەندێکجار بارانەکە هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت و بە لێزمە ببارێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی
داهاتوو شەپۆلێکی سەرما سنوری سلێمانی بگرێتەوە و پلەی گەرما بۆ چەند پلەیەک ژێر
سفر دابەزێت، بەجۆرێک لە ناوەڕاستی هەفتەدا لە هەندێک ناوچە شاخاویەکان بەفریش
ببارێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، سبهینێ ههینی ئاسمان ههوری
تهواو دهبێت لهگهڵ لێزمه باران و بارینی بهفر له ناوچه شاخاویهكان.
هاوکات لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم
بڵاویکردووەتەوە، ڕێژەی بارانبارین لە هەولێر لەمساڵدا ١٢٧ ملیم بووە و بەراورد بە
ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ ٧٤ ملم باران باریوە، بەمەش، ٥٣ ملیم باران زیاتر باریوە بەراورد
بە ساڵى رابردوو.