سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: خەلەل لە بەڕێوەبردنی هەولێردا هەیە

PM:06:03:13/01/2022

5892 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، خەلەل لە بەڕێوەبردنی هەولێردا هەیە، دەشڵێت، هۆکاری سەرەکی لافاوەکانی هەولێر کەمی ئاوەڕۆکان و گۆڕینی ئاڕاستەکانیانە.


کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی لافاوەکەی هەولێر نەبوون و کەمی و پڕبوونەوەی ئاوەڕۆکانە. دەشڵێت، گرفت لە بەرێوبردنی شارەکەدا هەیە کە دەبێت چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی خەڵک لە هەر بارنبارینێکدا زیانی بەرنەکەوێت.

کاوە عەبدولقاد لە کاتی بەسەرکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەم ئەنجومەنی وەزیران پڕ لە ئاو بوو.

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ دەشڵێت، ئەگەر حکومەت چارەسەری بەردەم ماڵەکەی خۆی کە ئەنجومەنی وەزیرانە پێ نەکرێت چۆن دەتوانێت شوێنەکانی دیکە چاک بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆ سێیەم جارە لە شاری هەولێر کە باران دەبارێت لافاو دروست دەبێت و بەهۆیەوە چەندین ماڵ زیانی ماددی بەردەکەوێت، ئەوە جگە لەوەی لە لافاوەکەی مانگی رابردووی هەولێردا جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانیشی هەبوو و ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا. کە تەرمی دوو کەسیان لە لافاوەکەدا بێسەروشوێن بوون و پاش دوو هەفتە تەرمێک دۆزرایەوە و یەکێکی دیکەش لە تەرمەکان کە منداڵێکی ١٠ مانگە هێشتا بێسەروشوێنە.

لەگەڵ ئەوانەشدا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر باسی لەوەکرد، لە هەولێر کێشەی ئاوەڕۆیان نییە و ئەوە تەنها کارەساتی سروشتی بووە و هەندێک راگەیاندن بابەتەکان بەلاڕێدا دەبەن.

هـ.ئـ

No description available.













گەلەری