سەردێڕ:

کاندیدی نەوەی نوێ بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کێیە؟

PM:05:19:13/01/2022

15688 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقدا نەوەی نوێ ٩ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە و لە ئێستاشدا رکابەری پارتی و یەکێتی دەکات و کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەیە.


نەوەی نوێ رێبوار ئەورەحمانی وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار داناوە و هاوشانی هەردوو کاندیدەکەی یەکێتی بەرهەم ساڵح و کاندیدەکەی پارتی وشیار زێباری و حاکم رزگار کاندیدی سەربەخۆ و چەند کاندیدێکی دیکە؛ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا رکابەری دەکات.

رێبوار ئەورەحمان لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٨ی سلێمانییە و بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی لە بەشی راگەیاندن بەدەستهێناوە و ماوەی ٢٤ ساڵە ئەزمونی کاری هەیە وەک راگەیاندکار و بەتایبەتیش لە راگەیاندنی تایبەتمەند بە سیاسی.

لە خولی پەرلەمانیی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندید بووە لە بازنەی ١ی سلێمانی و لە ئێستاشدا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.

هـ.ئـNo description available.












گەلەری