سەردێڕ:

ئومێد محەمەد: پارتی ترسی لێنیشتووە کە مەرجەعیەت و حوکمڕانی لەژێر مەترسیدایە

PM:03:23:13/01/2022

11880 جار خوێندراوەتەوە

تا دێت جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هاوپەیمانی لەپێناو خەڵکدا زیاتر دەبێتە جێی متمانەی هاوڵاتییان بەوەی بووەتە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنى راستەقینە، کە ئەوەش حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی توڕەکردووە.


سروە عەبدولواحید کاندیدى هاوپەیمانى لەپێناوى خەڵک بۆ جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق تەواو پارتی نیگەرانکرد، چونکە حزبەکانى دەسەڵات لە هەرێم لە ساڵانى رابردوودا نمایشی ئەوەیانکردووە تەنها خۆیان نوێنەرایەتی هەرێم دەکەن و خۆیان بە مەرجەعی سیاسی كورد دەزانن.

پارتی و یەکێتیی خەمى گەورەیان دەستکەوتنی پۆست و ئیمتیازى حزبى بووە بۆ خۆیان، بەو هەنگاوەى نەوەى نوێ کە کاندیدى بەرامبەر پارتى هەبوو تەواو سەغڵەت و نیگەران بوون بە بوونی هێزیكی جیاواز کە بڕواى بەموزایەدە و بازرگانى بە قەومچێتى چەواشەکارانەوە نییە و تەنها هەڵگرى وتارێکى عەقڵانى و نوێی ناڕەزایەتى شەقامە و لە هەناوى کۆمەڵگەى کوردییەوە سەریهەڵداوە.

ئومێد محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، "جەعفەر ئیمنکی دوای ھەڵبژاردنی عێراق بە راستەوخۆ دەڵیت ئێمە دەنگەکانمان کەمی کردوە و لیژنەمان پێکھێناوە تا ھۆکاری ئەمە بزانین چیە؟ ماناکەی وازحە پارتی ترسی لێنیشتووە کە مەرجەعیەت و حوکمڕانی لەژێر مەترسیدایە و لەم ھەڵبژاردنەی کوردستان نەوەی نوێ دەبێت بەو ھێزەی کە گۆڕانکاری گەورە دەکات و ئەم مەترسیەی بە شاگردەکانی وتووە."

دەرکەوتنى سەنگ و دەنگى راستەقینەى ئۆپۆزسیۆن لە بەغدا کە نەوەى نوێ نوێنەرایەتى دەکات ترسى حزبەکانى دەسەڵاتى زیاتر کردووە، هەر بۆیە وەک باشترین ئامڕازیان کە لەسەرى راهاتوون بەکارهێنانى هێز و دەسەڵاتیانە لە دژى هێزى ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم، ئەوەش بە رێگریکردن و راسپاردنى ئەوانەى پارەیان پێدەدەن بۆ هێرشکردنە سەر نەوەى نوێ و دروستکردنى تۆمەتى بێ بنەما بۆیان.

ئەو هەنگاوەى نەوەى نوێ لە بەغدا کە درێژکراوەى بەڵێن و بەرنامەکانییەتى کە بەدەنگدەرانى داوە ئەویش نەچوونە هیچ هاوپەیمانێتیەکە لەگەڵ یەکێتیی و پارتیدا.

لای خۆشییەوە، سیپان ئامێدی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ باسی لەوەکردووە، "ئەو دژایەتییەی پارتی بەرامبەر نەوەی نوێ دەیکات نیشانەی بێ هێزییانە."

هەنگاوەکانی نەوەی نوێ ترسێکى گەورەترى لەلاى پارتى دروستکردووە بەوەى ئەگەر نەوەى نوێ وەک هێزێکى ئۆپۆزسیۆنى هەرێم لەسەر بەڵێنەکانى بەردەوام بێت ئەوا کاریگەرتر دەبێت و دەبێتە هێزى یەکەم و جێى تەواوى متمانەى خەڵکى و پارتی ترسى تێپەڕاندنى هەیە لەلایەن نەوەى نوێوە بە تایبەت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بۆیە لەو پلانانە دەگەڕێت ئەگەر بتوانێت بەتۆمەت هەوڵى ناشیرینکردنى بدات ئەوەش لە رێگەى ئەو هێز و میدیا و کەسانەوە کە داهاتى گشتى بۆ دەخاتە خزمەتیانەوە.

پارتى ئەوە باش دەزانێت، رووداوى سزادانى چالاکوانانی بادینان و شێوازى حکومڕانیەکەى کە تادێت بارگرانى بۆ سەر ژیانى خەڵکى دەهێنیت و بەدانپێدانانى خۆشیان گەندەڵى و قاچاخچێتى بەردەوامە و پرسەکانى کۆچڕەوى کورد و خۆپیشاندانەکانى ئەمدوایە و دەیان رووداوى تر کە وێنەى واقیعى حکومڕانى پشانى دەرەوەشدا، هێندەى تر دەبێتە زەبرى کوشندەى سیاسى بۆ پارتى و هاوئاوازەکانى کە لەهەڵبژاردنى مانگى ئۆکتۆبەردا دووچارى بوون، ئەم ترسە خەریکە دەبێتە فۆبیا و هەر لەئێستاوە حزبەکانى دەسەڵات لەهەوڵى ناشیرینکردنى نەوەى نوێدان.

لە بەرامبەر پلانەکەى پارتیدا کە هەندێک حزب و کەسایەتى دژى نەوەى نوێ قسەبکەن و زانیارى نادروست بڵاوبکەنەوە بۆ گەیشتن بەو خەونەى بەرەى ئۆپۆزسیۆن لاواز دەبێت، نەوەى نوێ کار لەسەر دوو ستراتیژى گرنگى خۆى دەکات.

یەکەمیان بەردەوامە لە خزمەتکردى هاوڵاتیان و وەستانەوەیە لەدژى دەسەڵات وەڵامنەدانەوەى ئەوانەى دەسەڵات بۆ هێرشکردنە سەر نەوەى نوێ رایان دەسپێرێت جا بەئاشکرا دۆستى پارتى و یەکێتیی بن یاخود لەبنەوە سەفەقاتیان لەگەڵیدا هەبێت و لەژێرناوى سەربەخۆ یاخود بەرەى ناڕازییدا خۆیان بناسێنن.

دووەمیشیان ئەوەیە هانى هاوڵاتیان دەدات بۆ بەشدارى پرۆسەى سیاسى بەتایبەت دەنگدانى داهاتوو بۆ کۆتایهێنان بەم حکومڕانیە و پێویستە وێنەکەیان بیربێت ئەگەر بێتو هێزى ئۆپۆزسیۆن ببێتە هێزى یەکەم چۆن دەتوانێت کۆتایى بەم شێوازە حوکمە بهێنیت کە هاوڵاتى و گیرفانى خەڵکیان کردووەتە سەرچاوەى سەرەکى داهاتیان و بەداهاتى ژێر زەمینى و سەرزەمییشیەوە نەوەستاون.













گەلەری