پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى دەڵێت، هێزەکانیان باندێكى فیڵكردنیان ده‌ستگیركردووە كه پاره‌یان له هاوڵاتیان كۆكردبووه‌وه.
پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، له بوونى رووداوێكى سوتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگاى دوكان - رانیه ئاگادارکراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دوكان
و به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ميتسیوبوشى
ژماره‌ى نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوه‌تى سوتاوه و شۆفێره‌كه‌ى به‌ناوێكى خوازراوه‌وه خۆى
وەک پێشمه‌رگه ده‌ناسێنێت و سێ كه‌سى تریش له شوێنى رووداوه‌كه بڕى پێنج ملیۆن
و ٧٩٤ هه‌زار دینارى عێراقى و ٣٢٠ دۆلار و ٥٠ یۆرۆیان له رێبوارانى ئه‌و شه‌قامه
بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله سوتاوه‌كه كۆكردووەته‌وه.
راشیگەیاندووە، "بەھۆی گومانیان لە رووداوەکە، مه‌فره‌زه‌كانى
بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان ده‌ستیپێكرد و زانرا كه
خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه ناوى (م ، خ ، أ له‌دایكبووى
1992)دانیشتوى قه‌زاى ئاكرێیه و پیشه‌ى پێشمه‌رگه نییه و به‌ناوى پێشمه‌رگه‌وه
ئه‌م كاره‌ى كردووه و پۆشاكى پێشمه‌رگەى له‌به‌ركردووه و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه
پاره‌كه‌یان بۆ كۆكردووەته‌وه شه‌ریكى تاوانه‌كه‌ى بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌نرخێكى
هه‌رزان كریویانه و خۆیان سوتاندویانه."
وتووشییەتی، ئه‌م باندە چه‌ند جارێک ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه
له به‌حركه و سه‌نگه‌سه‌ر و چه‌ند پارێزگایه‌كى تر و له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا
دانیانناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا.