دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا، کارەکانی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمان "به شێوه‌یه‌كی كاتی" رابگرێت.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق لە ٩ی كانوونی دووه‌م ئه‌نجامدرا و له دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق و دوو جێگرەکەی هه‌ڵبژێردران.
دوای هه‌ڵبژاردنی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی عێراق، باسم
خەشان په‌رله‌مانتاری عێراق به پاساوی ئه‌وه‌ی كه دانیشتنه‌كه و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی
سه‌رۆكایه‌تی یاسایی نه‌بوون سكاڵای له دادگای فیدڕاڵی تۆماركرد.
دادگای فیدراڵیش له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،
كه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ سكاڵاكه‌ی باسم خەشان كردووه و بڕیاریان له‌باره‌وه
داوه.
لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقدا هاتووە، کارەکانی دەستەی
سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی عێراق "به شێوه‌یه‌كی كاتی" رادەگیرێت.