کۆمپانیای فایزەر- بایۆنتێک ئەوەی ئاشکرا کرد، کە دۆزی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتێک بە رێژەیەکی بەرچاو بەرگریی جەستە دژ بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد دەکات.
کۆمپانیای فایزەر-
بایۆنتێک ئەوەی ئاشکرا کرد کە دۆزی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتێک بە رێژەیەکی بەرچاو
بەرگریی جەستە دژ بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد دەکات.
بەگوێرەی ئەو
زانیارییانەی کۆمپانیاکە بڵاویکردوونەتەوە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨- ٥٥
ساڵدایە و دۆزی سێیەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە بەرگریی جەستەیان بەراورد بەو کەسانەی
دۆزی دووەمیان وەرگرتووە پێنج هێندە زیادی کردوە.
ئەو کەسانەیشی تەمەنیان
لە نێوان ٦٥- ٨٥ ساڵدایە و دۆزی سێیەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە بەراورد بەو کەسانەی
دۆزی دووەمیان وەرگرتووە بەرگریی جەستەیان ١١ هێندە زیادیکردووە.
بەگوێرەی ئەم
زانیارییانە وەرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتێک بەرگریی جەستە زیاتر دەکات
و لە بەرامبەر جۆری بێتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە
لێکۆڵەرانی کۆمپانیای فایزەر- بایۆنتێک باس لەوە دەکەن کە "دۆزی سێیەمی ڤاکسینەکە
لە بەرامبەر جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە دۆزی دووەم و یەکەم ١٠٠ هێندە
کاریگەری زیاترە".