پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "له پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێت هاتوچۆتان سنوردار بکه‌ن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "به‌شێک له شه‌قامه گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه و به‌پێی پشبینییهکان بارینی بارانی به لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێت."
باسی لەوەشکردووە،
"تکایه هاوڵاتیان بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی و به‌رگری
شارستانی و پۆلیس و نزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن."
رۆژی ١٧ی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، لە چەند گەڕەكێكی شاری
هەولێر لافاو دروستبوو ١٢ كەس گیانیان لەدەستدا، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوارەبوونی خەڵكێكی
زۆریشی لێكەوتەوە.
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان
بەرکەوتووە لێدوانی جیاواز دەدرێت، دوێنێ، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی،
"هەموو ئەو کەسانە قەرەبوو کراونەتەوە کە بەهۆی لافاوەکەی هەولێرەوە زیانیان
بەرکەوت"، لە بەرامبەردا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر باسی لەوەکرد،
"هەوڵدەدەین بەمنزیکانە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر قەرەبوو بکەینەوە."
رووداوی لافاوەکان نیگەرانی و كاردانەوەی زۆری لەسەر
ئاستی گشتی بەدوای خۆیدا هێناوە و هاوڵاتییان پێیان وایە ئەمەی روودەدات دەگەڕێتەوە
بۆ کەمتەرخەمی حکومەت چونکە لەگەڵ هەر باران بارینێکدا لافاو دروست دەبێت.