سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە؛ لە هەولێر تاقیکردنەوەکان دواخرا

AM:08:21:13/01/2022

58312 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە لە هەولێر لافاو دروستبووە و بەوهۆیەوە تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دواخرا.


بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی باران بارینەوە جارێکی دیکە لە هەولێر لافاو دروستبووە و لە چەند ناوچەیەکی هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.

لەوبارەیەوە، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی باران و بۆ پاراستنی سەلامەتی قوتابیان بڕیاریاندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ رۆژی شەممە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێریش دەڵێت، دواخستنی تاقیکردنەوەکە جگە لە ئیدارەی سۆران تەواوی پەروەردەکانی هەولێر دەگرێتەوە.

ئەوەش لە کارتێکدایە مانگی ڕابردووش هەر لە هەولێر لافاو ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و تا ئێستاش تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.













گەلەری