AM:08:08:13/01/2022
6976 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨٤ دولار و ٤٨ سەنتی تێپەڕاند کە ئەمەش بەرزترین ئاستییەتی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٢ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا، بەراورد بە ساڵی رابردوو خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."