سەردێڕ:

بەغدا بۆ نرخی خانووبەرە کێبڕکێی دوبەی و لەندەن دەکات

PM:11:55:12/01/2022

21464 جار خوێندراوەتەوە

شاری بەغدا لە چەند مانگی رابردوودا بەرزبوونەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد لە نرخی فرۆشتن و بەکرێدانی خانوودا و بەگوێرەی بەشێک لە شارەزایان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سپیکردنەوەی پارە و یاریکردن بە نرخەکان.


بەپێی چەند راپۆرتێک؛ خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و شەقامەکان و ژینگە لە ئاستێکی نزمدان، بەڵام نرخی یەک ملیار دینار بۆ خانوبەرە و یەک ملیۆن دینار بۆ خانوی کرێ وەک تێکڕایی دیاریکراوە و بەم جۆرەش بەغدا لەگەڵ دوبەی و لەندەن کێبڕکێ دەکات و هەندێک جار بەغدا لە پێشتریش بووە.

هاوکات، شارەزایانی ئابووری باسیان لەوەکردووە، بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و یاریکردن بە نرخەکانەوە بووە لەلایەن هەندێک لایەنەوە پاش ئەوەی حکومەت رێگری کردووە لە گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوی وڵات.

بەگوێرەی چاودێران، پێویستە حکومەت لەڕێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە هەماهەنگی بکات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی دیارکردنی نرخی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک لە شارەکەدا.













گەلەری