بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە شوێنێکدا کە "کاری نایاسایی و بەدەر لە ئادابی گشتی" دەکرا زیاتر لە ١٠٠ پیاو و ٧٥ ژن دەستیگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "زانیاریی کۆکرایەوە بە بوونی شوێنێک لە هەولێر کە چەندین کاری نایاسایی و دوور لە رێنماییەکان و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسا و رێساکانی تێدا ئەنجام دەدرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان دوێنێ درەنگانی شەو
تاکو بەرەبەیان لەو شوێنەدا ١٠٢ پیاو و ٧٧ ژنیان دەستگیرکرد و خاوەنی شوێنەکەش دەستگیرکرا.
باسی لەوەشکردووە، "دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی
بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرەستەی قەدەغەکراو و جۆرەها حەبدا گیرا."
راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کرایەوە
و لە کاتی ئێستادا تۆمەتباران بەپێی بڕیاری دادوەر راگیراون و ئەم هەڵمەتەش لەلایەن
پۆلیسی هەولێرەوە بەردەوام دەبێت.
نوێدەکرێتەوە..