ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش جێگیرکراون، بۆ نۆ مانگی دیکە درێژکردەوە.
ستیفن هێبيستريت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا لە بەرلین ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەنجومەنی وەزیران ماوەی ئەرکی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ درێژکردووەتەوە.
ستیفن هێبيستريت باسی لەوەشکردووە، کە لە بڕیارەکەدا
ژمارەی سەربازان تا ٥٠٠ سەرباز سنووردار کراوە.
سەربازانی ئەڵمانیا لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، مەشق و
راهێنان بە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا
دەریکردووە، رۆژی هەینی لە ئەنجومەنی یاسادانانی فیدراڵی ئەڵمانیا گفتوگۆی لەبارەی
بکرێت و پەسەند بکرێت.