ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەھای دۆلار بەراورد بە بەیانی دابەزی.
هاوکات، دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن دابەزی.
ھاوکات، ھەزار و ٢٨٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار
بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار جێگیرە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.