سەردێڕ:

دادگایی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی جارێکی دیکە دواخرایەوە

AM:11:27:29/07/2021

8092 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و چالاکوانێکی دیکەی دەستگیرکراوی بادینان لە دادگای ھەولێر دواخرا، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانیش دەڵێت:" ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات".


 ئەمڕۆ پێنج شەممە، دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆژکی کەدوو چالاکوانی بادینانن لە دادگای ھەولێر دواخرا، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانیش دەڵێت:" ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات".
ئەوەشیخستەڕوو،"شایەتحاڵەکان ئاگایان لەو ئیفادە نەبوو کە بەناویانەوە لەسەر دۆسیەکە دراوە"، بۆیە داوای رزگارکردنی بریکارەکانی کرد".
 بەشێک لەپەرلەمانتاران بەشداری دانیشتنەکەیان کردبوو، کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبەردەم دادگاوە رایگەیاند، لەناو دانیشتنی دادگا ھیچ بەڵگەیەک نەبوو بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات.
 سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، وتیشی:" دەسەڵات تۆقیوە لە خەڵک و ئەو کەسانەی داوای مافی خەڵک دەکەن".

کوڕەکەی بەدەل بەرواری ئەوەیخستەڕوو، "باوکی لەکاتی دەستگیرکردنیدا ١١٠ کیلۆ بووەو ئێستا دابەزیوە بۆ ٦٠کیلۆ"، کچەکەیشی بەگریانەوە بۆ ئێن ئاڕتی دواو وتی:"باوکم تاوانبار نیەو داوای مافی خەڵکی کردووە"
١١ مانگ پێش ئێستا ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن پۆلیسی دھۆکەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن دادگای دھۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.
سەرباری رەخنە و داواکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنیان، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا، سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی ھەولێری بۆ پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان پەسەندکرد و سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا درا .
ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە، ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی مەدەنی لە بادینان دەستبەسەرکراون و لە شوباتی ئەمساڵیشدا، دادگای تاوانەکانی ھەولێر پێنجیانی دادگاییکرد و سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ ھەریەک لەوان دەرکرد.














گەلەری