بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، تەنھا لە یەک شوێنی گەشتیاری باندێکی لەشفرۆشی دەستگیرکراون کە زیاتر لە ٨٠ ئافرەت کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵ بۆ ٤٠ ساڵ و ١٠٧ پیاو پێکھاتوون و بەشی زۆریان کوردن و بەشێکیان پلەداری عێراقین.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لەدوێنێ شەوەوە ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەن لەگەڵ دەستگیرکراوەکان و چەند بنکەیەکی پۆلیس تەرخانکراوە بۆ لێکۆڵینەوەکان بەھۆی زۆری ژمارەی تۆمەتبارەکانەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەو تۆمەتەی لەسەری لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت بەگوێرەی مادەیی سێ و چواری لەشفرۆشی دەستگیرکراون و دوا بەدوای لێکۆڵینەوەکان ئافرەتەکان رەوانەی چاکسازی ھەولێر کراون و پیاوەکانیش رەوانەی بەندینخانەی راگرتن و گواستنەوەی ھەولێر کراون.
ھاوکات، خاوەنی شوێنە گەشتییاریەکەش کە کەسێکی باڵادەستە و بەرپرسە، لەلایەن ھێزێکی ئەمنی دەستگیرکراوە و لەو شوێنەشدا دەست بەسەر بڕێکی زۆری پارەشدا گیراوە کە پارەی ساختەبوون و بەکارھێندراون لە شوێنە گەشتیارییەکەدا.
باس لەوەشکراوە، کە کەسیەکە رەوانەی دادگا کراوە تا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدات و بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
رزگار کۆچەر - ھەولێر