سەردێڕ:

بۆچی بەغدا بەنزینی پێویست بۆ هەرێم نانێرێت وەزیری سامانە سروشتییەکان وەڵام دەداتەوە

PM:12:53:12/01/2022

9096 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، :"رێکەوتنێک هەبووە لەگەڵ حکومەتی عێراق و بڕیار بووە مانگانە ملوێنێک و هەشتا هەزار لیتر بەنزین بنێرێت، بەڵام بەهۆکاری تەکنیکی نەیناردووە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سروشتییەکان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا لەزاخۆ، رایگەیاند:" کێشەی بەنزین لە زاخۆ کە لیتری بە زیاتر لە ٨٠٠ دینار دەفرۆشرێت، بەهۆی ئەوەوەیە کە ئێمە رێککەوتنێکمان لەگەڵ حکومەتی عێراق هەبووە و بەجۆرێک بووە کە بەغدا دەبوو ملیۆنێک و ٨٠ هەزار لیتر بەنزین بەکوالیتییەکی باش بنێرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی چووەتە بەغدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق قسەی کردووە کە مانگانە ئەو ملیۆن و ٨٠ هەزار لیترە بنێرنە هەرێمی کوردستان، بەڵام وەک دیارە کێشەی تەکنیکی و کێشەی دیکە بوونەتە هۆکار لە ناردنی ئەو بڕەی بەنزین بەردەوام نەبوو راگیرا.

دەشڵیت، ئەو بڕە بەنزینەی عێراق دەینێرێت بەشی هەرێمی کوردستان ناکات، بەڵام ئەگەر بێت و بڕی ئەو بەنزینەی عێراق دەینێرێت زیاتر بێت و لە کوردستان رێژەی بەرهەمهێنان زیاتر بێت ئەوا دەکرێت دۆخەکە باشتر ببێت.














گەلەری