سەردێڕ:

کەشناسی ھەرێم: باران و بەفر بەردەوام دەبێت

PM:12:08:12/01/2022

5244 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆڵەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت و ئەمڕۆ بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا دەبێت. دەشڵێت، "سبەی پێنج شەممە باران بارین زیاتر دەبێت وە بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریە بەرزەکان دەبێت".


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، کاریگەری ئەو شەپۆلەی کەشوھەوا ھەرێمی گرتووەتەوە تا رۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت. دەشڵێت، "رۆژی شەممە بارستە ھەواییەکی ساردی سێبیری روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکەن".
ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشانسی، کاریگەری ئەو شەپۆڵەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت و  ئەمڕۆ بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی پێنج شەممە باران بارین زیاتر دەبێت وە بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریە بەرزەکان دەبێت.
ھەر ئەمڕۆش، عەلی موسەوی کەشناسی عێراقی لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، نەخشەکانی کەشوھەوا ئاماژەدەدەن بەوەی چالاکی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لەمڕۆدا بەردەوامدەبێت و کاریگەرییەکانی لەسەر ھەرێم  و بەشی خۆرئاوای وڵات دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، دابەزینی جەمسەری لە چینە بەرزەکان روودەدات کە لە ئێستادا چەقی کاریگەرییەکەی لە دەریای سپی ناوەڕاستدایەو کاریگەریی لەسەر کەشوھەوای ھەرێم دادەنێت و بەمەش کەشوھەوا ناسەقامگیری بەخۆیەوەدەبینێت.
لەبارەی کەشوھەوای ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە، عەلی موسەوی ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت و سەرەتا بارانێکی کەم دەبارێت و دواتر دەگۆڕیت بۆ بارانێکی مامناوەندی بەھێز بەتایبەتی لە پارێزگای دھۆک و ھەولێر و باکور و خۆرھەڵاتی پارێزگای نەینەوا.
دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت و بارانێکی مامناوەندی بەھێز دەبارێت بەتایبەتی لە پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و کەرکوک و ئەگەریشی ھەیە لافاو دروستبێت.












گەلەری