سەردێڕ:

داناغاز: لە هەرێم بەڕێژەی ٥٠٪ بەرهەمهێنان لە ساڵی ٢٠٢١ زیادی کردووە

AM:11:30:12/01/2022

2496 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دانا غاز رایگەیاند، لەگەڵ هاوبەشەکەی کۆمپانیای "نەوتی هیلال" ساڵی ٢٠٢١دا بەرهەمهێنانیان بە رێژی ٥٠٪ لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.


کۆمپانیای دانا غاز راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە چوارچێوەی کارکردنیان لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال لە هەرێمی کوردستان بڕی ٤٥٢ ملیۆن پێ سێجا رۆژانە غازییان بەرهەمهێناوە و بەمەش بەڕێژەی ٥٠٪ بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١ زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوو کۆمپانیای داناغاز و نەوتی هیلال لە کێڵگەکانی خورمور و چەمچەماڵ کاردەکەن لە جیاتی کۆمپانیای "ئیئتیلاف بیرل پترۆلیۆم" و غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هەرێم دابین دەکەن و رۆژانە ١٦ هەزار بەرمیل غازی چڕ و هەزار تۆن غازی شل بەرهەمدەهێنن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا سەرقاڵی فراوانکردنی پرۆژەی "کۆرمۆر٢٥٠" و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی وزەی بەرهەمهێنانی وێستگەکە بەڕێژەی ٥٥٪ و گەیاندنی توانای بەرهەمهێنان بە ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣.

ئەوەشی خستووەتەروو، هەردوو کۆمپانیای داناغاز و نەوتی هیلال ئامادەن لەمانگی ئاداری ٢٠٢٢ پێنج بیری دیکەی غاز هەڵبکەنن بەمەبەستی پەرەدان بە بەرهەمهێنانی غاز.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، دوای تەواوبوونی پڕۆژەی "کۆرمۆر ٢٥٠" کۆمپانیای داناغاز دەست بە پرۆژەی "کۆرمۆر٥٠٠" دەکات و بەمەش هێڵی دووەم زیاد دەکات و بەرهەمهێنانی غاز بۆ ملیارێک پێ سێجا لە رۆژێکدا بەرزدەکاتەوە، چونکە خواست لەسەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیادی کردووە.

لە ماوەی رابردووشدا کۆمپانیای دانا غاز رایگەیاند،ئەو بڕە پارە نەختینەییەی لە حوکەمتی هەرێم و عێراق و میسری وەرگرتووە بەڕێژەی ١٠٧٪ لە ساڵی ٢٠٢١ زیادی کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم سەرەڕای فرۆشتنی نەوت و غاز، بڕی ٣١ ملیار و ٦٣٧ ملیۆن دۆلار قەرزدارە.













گەلەری