سەردێڕ:

عێراق سەرقاڵی دروستکردنی مانگی دەستکردە

AM:09:37:12/01/2022

4260 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق وردەکاری نوێی لەبارەی دروستکردنی مانگی دەستکردی عێراقییەوە "سەتەلایت" خستەڕوو، ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانیشی کردووە بۆ وڵاتەکە.


رەعد مەشھەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، تا ئێستا چەندین کۆمپانیای عێراقی و عەرەبی و نێودەوڵەتی بواری دروستکردن و پەرەپێدانی مانگە دەستکردەکان داواکارییان پێشەکەشکردووە بە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی رابردوودا کۆمپانیای دروستکردنی (مانگی دەستکرد) سەتەلایتی فەرەنسی بەناوی ئێرباس سەردانی وەزارەتەکەیانی کردووە و داواکارییەکی پێشکەشکردووە بۆ دروستکردنی مانگی دەستکردی عێراقی.
باسی لەوەشکرد، چەند کۆمپانیایەکی میسریش بە ھەمان شێوە داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ دروستکردنی مانگی دەستکردی عێراق وەک بەشێک لە رێکەوتننامەی ستراتیجی نێوان سێ وڵات (عێراق، ئەردەن، میسر) بۆیە دەتوانرێت سوود لە شارەزایی پسپۆڕانی میسری و فەڕەنسی و تەواوی کۆماپانیاکان وەربگیرێت لە دروستکردنەکەدا.
وتیشی تا ئێستا بڕی تێچووی دروستکردنی مانگی دەستکردی عێراقی دیاری نەکراوە بەھۆی ئەوەی تا ئێستا دەرگای داواکاری کراوەیە و کۆمپانیاکان ئۆفەرەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.
ھاوکات، روونیشیکردەوە مانگی دەستکردی عێراقی سوودی دەبێت بۆ وڵاتەکە بەھۆی ئەوەی وەزارەتی پەیوەندییەکان بەشداری دەکات لە فریکوێنسییەکانی بۆشایی ئاسمان و فریکوێنسییە ھەواییەکان و رەخساندنی ھەلی کار بۆ شارەزایانی بوارەکە دوای ئەوەی لەسەر زەوی جێگیر دەبێت.












گەلەری