چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و ئەو یاسا شکێنیانە دەکەن کە تیایدا روویداوە. هەروەها، لە کۆبوونەوەی ئەمشەودا دوو پێشنیار کراوە، بوون بە ئۆپۆزسیۆن یان بایکۆتکردنی تەواوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی یەکەم داینشتنی پەرلەمانی عێراقەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و ئەو یاسا شکێنیانە دەکەن کە تیایدا روویداوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پەڵپەکانیان لەبارەی دانیشتنەکەی پەرلەمان دەگەیەننە دادگای فیدڕاڵی.
بەگوێرەی
راگەیەنراوەکە، ئەوان باوەڕیان بە بەرکەوتەی هەڵبژاردن نییە و ئەم جۆرە هەنگاوانە
قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروستدەکەن و
بەمەش هەر هەوڵێکی پەرلەمانی و حکومی سەرکەوتوونابێت لە بەدیهێنانی خواستەکانی گەل
و کەمکردنەوەی نەهامەتییەکان و خزمەت بە دۆخی ئابوری وڵات ناکات.
لە
راگەیەنراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتووە، یەک پێوەری گرەنتی سەرکەوتنە جا
جێبەجێکردنی دەستوربێت یان هەڵوێستی سیاسی لایەنەکانبێت و هاوکاردەبێت بۆ
دروستکردنی کەشێکی سیاسی هاوسەنگ و سەقامگیری و دروستکردنی متمانە لە نێوان
هاوبەشەکاندا.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا
هاتووە، باوەڕیان بەگفتوگۆی راستەوخۆ و کراوە هەیە و کە هەموو لایەک پابەندەکات بە
ئامانجە هاوبەشەکان و نیشتیمانییەکان کە بە گرنگترین بژاردەی ئاسان و خێرای
دەزانن.
هەروەها، چاوگێکی
باڵا بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاندووە، لە کۆبونەوە ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی،
دوو پێشنیار کراوە یەکەمیان بایکۆتکردنی تەواوی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق.
دووەمیشیان، بەشداری
نەکردن لە حکومەت و بون بە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزە.
بەپێی زانیاری چاوگە
باڵاکە، رای زۆرینەی سەرکردەکانی هاوپەیمانی لەسەر ئەوە بووە، ببنە ئۆپۆزسیۆن و شەقام
دژی سەدر بجوڵێنن.
ئەمە
لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی ١ی ٢٠٢٢یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدارا
و تیایدا محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکی پەرلەمان و حاکم زاملی بە جێگری یەکەم و
شاخەوان عەبدوڵا بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران و هەریەک لە
فراکسیۆنەکانی چوارچێوە هەماهەنگی و یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.