سەردێڕ:

کەشناسی ھەرێم بڕ و رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی لە ھەرێم بڵاوکردەوە

AM:08:26:12/01/2022

8716 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتەکانی بەیانی زوودا کاریگەری باران بارین لاواز دەبێت و بەفریش لە ناوچەشاخاویە سنوریەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵات دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گشتی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتەکانی بەیانی زوودا کاریگەری باران بارین لاواز دەبێت و بەفریش لە ناوچەشاخاویە سنوریەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵات دەبارێت.
ھەروەھا، بڕی بارانی ١٢ کاتژمێری رابردووی ھەندێک لە ناوچەکانی ھەرێمی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە:
ھەولێر دڵۆپ دڵۆپ       
 شەمامک ٠.١ ملم
 پیرمام دڵۆپ دڵۆپ
 سلێمانی ١٤.٧ ملم
 ھەڵەبجە ٢٤.٤ ملم
چەمچەماڵ ٨.٦ ملم
 ئاکرێ ٥.٨ ملم
 بارزان ٦.٠ ملم
 بازیان ١٢.٦ ملم
 دەربەندیخان ٣٦.٨ ملم
 دوکان ١٧.٤ ملم
 حاجی ئۆمەران ٣.٨ ملم
 ھەڵشۆ ٦.٠ ملم
 کەلار ٣.٤ ملم
 مەیدان ١٩.٤ ملم
 سۆران ٣.٦ ملم
 پێنجوێن ٢٧.٢ ملم
  ماوەت ١١.٠ ملم
 قەڵادزێ ١٠.٠ ملم
 سمێلان ٠.٤ ملم
 مێرگەسۆر ٣.٤ ملم
 سیدەکان ٥.٦ ملم
 چۆمان ١.٢ ملم
 کەرکووک ١١.٩ ملم
  خورماتوو ٢٦.١ ملم
  خانقین ٢.٩ ملم
ئەمە لەکاتێکدایە، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی لە پارێزگای سلێمانی کاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی لە ھەرێم کردووە کەمدەبێتەوە و نمەباران دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەوە بەھۆی ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی رووی لە ناوچەکە کردووە دووبارە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بەتایبەت تریش لە سەرەتای ھەفتەی داھاتووەوە.












گەلەری