سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە، "لەگەڵ کازمی و وەزیری دارایی عێراقدا کۆبووینەوە و دڵنیایانکردینەوە ڕەوانەکردنی ٢٠٠ ملیارەکە مانگانە بەردەوام دەبێت."
ئامانج رەحیم سکرتێری
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باسی لەوەشکرد، به ناردنی بهشه بودجهی ههرێم له بهغدا
و داهاتی ناوخۆ، پارهی پێویست له بهردهستدا دهبێت بۆ دابهشكردنی موچه بهبێ
لێبڕین.
ئەوەشی خستەڕوو،
"مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە حکومەتی فیدڕاڵی
بەردەوام دەبیت بۆئەوەی ئینشەڵا جارێکی دیکە بابەتی لێبڕینی موچە
نەبینینەوە."
ئەوەش لە
کاتێکدایە، چەندین مانگە موچەخۆرانی هەرێم بە لێبڕینی ٪٢١ەوە موچە وەردەگرن، بڕیاری
لێبڕینی موچە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە درا، لەپاش یەک ساڵ
و یەک مانگ و چوار رۆژ لەم هەفتەیەدا بڕیاری لێبڕینی موچە هەڵوەشایەوە.