ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨٣ دولار و ٦٢ سەنتی تێپەڕاند کە ئەمەش بەرزترین ئاستییەتی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا.
بەیانی ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨١ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ھاوکات، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨١ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت بەمەش دوو دۆلار و ٢٤ سەنت بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا، بەراورد بە ساڵی رابردوو خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."