سەردێڕ:

هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

AM:10:17:29/07/2021

249280 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەوەی کە ١ی ئاب کۆتا وادەی لێدانی لۆگۆیە لە تەکسییەکان.


هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت بەر لەو وادەیە شۆفێرانی تەکسی سەنەوی ئۆتۆمبێلەکانیان نوێ بکەنەوە و مۆڵەتەکانیان بگۆڕن و پاشان لۆگۆ لە تەکسییەکانیان بدەن.

هاتوچۆش دەڵێت، ئەگەر شۆفێران لۆگۆ لە تەکسییەکانیان نەدەن ئەوا سزا دەدرێن و پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.

رادیۆی ترافیک ئێف ئێم کە رادیۆی فەرمی هاتوچۆی سلێمانییە باس لەوە دەکات، هێشتا و تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێک بۆ نوێکردنەوەی کاتەکە نییە.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو بابەتە و لێدانی لۆگۆ و لەزگە لە تەکسییەکان و بڕی سزاکەی کلیک لێرە بکە.













گەلەری