PM:11:19:10/01/2022
16056 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک بەر لە ئێستا دووبارە بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاند.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لەکاتژمێر ٩ و ٢٩ خولەکی ئەمشەودا، بەگوێرەی سەنتەری بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بومەلەرزەیەک ناوچەکانی سنوری سلێمانی و چەمچەماڵی هەژاند بەقوڵی١٠ کیلۆمەتری زەوییەوە بوو و گوڕەکەشی ٤.٥ پلەی رێختەر بوو و سەنتەری بومەلەرزەکە قەزای چەمچەماڵ بوو.
ئەمەش دوای ئەوە دێت بومەلەرزەی یەکەم لە هەندێک ناوچە
بەتایبەت لەناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ زیانی ماددی بە دیوار و خانووی
چەند هاوڵاتییەک گەیاند.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە،
بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک
جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان
پێبکرێت.