PM:10:07:10/01/2022
4196 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوپەیمانان له‌مساڵیشدا لە هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ كۆڵۆنێڵ بۆرۆس، به‌رپرسی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان و وه‌فدێكی یاوه‌ری کۆبووەوە و باس لە هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە کرا.
بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتەکە؛ لەکۆبوونەوەکەدا باس لە هه‌ماهه‌نگی و
هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چەکدارانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا کراوە و به‌رپرسی راوێژكارانی
باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمیش ئەوەسی خستووەتەڕوو، كه به‌شدار ده‌بن
له‌به‌یه‌كه‌وه كاركردن و له‌ساڵی نوێ‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان
بۆ راییكردنی ئاراسته‌ی دروستی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
پێشتریش هاوپەیمان چەندین کاروانى هاوکارى سەربازى و لۆجستییان پێشکەش بە پێشمەرگە کردووە و لەساڵى ٢٠١٧ەشەوە مانگانە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار وەک موچە دەدەن بەو لیوا هاوبەشانەى خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە و داواش دەکەن تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێتەوە تا هاوکارییەکانیان تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە بگرێتەوە.
هـ.ئـ