سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی تەمەوە؛ لە ئێران ٦٠ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

PM:08:27:10/01/2022

6928 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەمەوە رووداوێکی جیاوازی هاتوچۆ لە پارێزگایەکی ئێراندا روویدا و نزیکەی ٦٠ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.


رەزا دەوڵەت شاهی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای خوزستانی ئێران رایگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەش و هەوا و تەمەوە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دەیان ئۆتۆمبێلدا روویداوە و چەند کەسێک گیانی لەدەستداوە و برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوی هاتوچۆکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسیش برینداربوون، کە دۆخی چەند کەسێکیان ناجێگیرە.

باسی لەوەشکردووە، لە سایدێکدا نۆ ئۆتۆمبێل لە دووری ٢٠٠ مەتردا پێکیانداداوە، لە سایدی بەرامبەریشدا ٥٠ ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە، کە چوار ئۆتۆمبێلیان سوتاون.

بەگوێرەی ئامارەکان، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تێدا روودەدات و بەرپرسانی ئێران زیانە ماددییەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ بە ٣ ملیار دۆلاری ساڵانە دەخەمڵێنێت.













گەلەری