ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەھای دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی دابەزی.
دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٧٢٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن بەرزبووەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٣٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار،
بەمەش بەھای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.