سەردێڕ:

مستەفا کازمی و هادی عامری کۆبوونەوە

PM:03:45:10/01/2022

6368 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراقیان کرد و دەڵێن، "دەبێت چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە."


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی قەیرانە سیاسییەکانی لە عێراق کراوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەدا له دیدارەکەدا، "سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح باسیان لە بەرئەنجامی پرۆسەی سیاسی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو لەبەر رۆشنایی ئەو جیاوازییانەی کە لە ئێستا هەیەدا هەیە کرد."

ئەوەش لەکاتێکدایە، هاوپەیمانی فەتح بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە و لە هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی رابردوودا ١٧ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

 













گەلەری