سەردێڕ:

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

AM:08:34:29/07/2021

6036 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی خوازیارن وەک کارمەندی کۆمسیۆن خۆیان تۆماربکەن، ئەوا ١ی مانگی ئاب کۆتا وادەی خۆتۆمارکردنە. دەشڵێت، "پێویستە ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندن وەردەگرن لەماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکان بگەڕێننەوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەو کەسانەی خوازیارن وەک کارمەندی سەر سندوق لە کۆمسیۆن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، ئەوا پێویستە بە زووترین کات فۆڕمی دامەزراندن لە نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن وەربگرن و لەماوەی سێ رۆژدا فۆڕمەکان بگەڕێننەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پێویستە کەسی خوازیار لەگەڵ گەڕاندنەوەی فۆرمەکە وێنەیەک و بەڵگەنامەکانی پێوەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ١٠ی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ژمارەیەک رێکخراوی ناوخۆیی و بیانی چاودێری هەڵبژاردنەکە بکەن.













گەلەری