سەردێڕ:

یەکەم روونکردنەوە لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی دانیشتنی پەرلەمانەوە

PM:12:01:10/01/2022

10044 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا نە سەرۆک و نە ھیچ ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەیەکی فەرمی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ئاشکرا نەکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە رەتدەکەنەوە لەبارەی ئاشکرا کردنی ھەڵوێستی دادگای باڵا لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا نە سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی و نە ھیچ ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەی فەرمی ھەڵوێستی دادگاکەی ئاشکرا نەکردووە.
ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دادگای باڵا، داوا لەھەموو لایەنێک دەکات بە ھۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ھەواڵانە بکەن چونکە ھەرکەس ئەو جۆرە ھەواڵانە بڵاو بکاتەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،  دوێنێ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکی پەرلەمان و ھەریەک لە حاکم زاملی لە فراکسیۆنی سەدر بە جێگری یەکەم و شاخەوان عەبدوڵا لە فراکسیۆنی پارتی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردران.












گەلەری