سەردێڕ:

کەشناسی ھەرێم: بەفر و باران دەبێت

AM:11:38:10/01/2022

27048 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت و بەشێوەی پچڕ پچڕ نمەباران دەبارێت. دەشڵێت، "لەسەر لوتکەی شاخەبەرزەکان بەفر دەبارێت".


ئەمڕۆ دوشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت و بەشێوەی پچڕ پچڕ نمەباران دەبارێت و لە ئێوارەدا لەسەر لوتکەی بەشێک لە شاخە بەرزەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.
دەشڵێت، لەسەر لوتکەی شاخەبەرزەکان بەفر دەبارێت.
ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی، سبەینێ سێشەممە ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت و لەکاتە جیاجاکاندا نمەباران دەبارێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین، سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، لەگەڵ بەشێک لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی بڕی دابارینی باران بەراوورد بە ناوچەکانی دیکە زیاتر دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتبوو، ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیرییەکی رەوشی کەش و ھەوا و پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکە بۆ ماوەی ھەفتەیەک بە شێوازی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوامی ھەبێت.
راگەیەنراوەکەی کەشناسی ھەرێم باسی لەوەشکردووە، لەماوەی رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٢ی ١ی ٢٠٢٢ تاکو رۆژی سێشەممەی داھاتوو  کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی ھەرێم بەردەوام ھەوری دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و مامناوەند وە بەفریش لەم ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریی و بەرزەکاندادەبارێت.












گەلەری