سەردێڕ:

لیرە و تمەن بەردەوامن لە دابەزین

AM:11:10:10/01/2022

10564 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەھای دۆلار بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.


دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٦٨٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن زیاتر دابەزی.
ھاوکات، ھەزار و ٣٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەھای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.












گەلەری