ھۆکار زۆرە کە ماندووبوون دروست دەکات لە قاچدا، کەلەوانەیە ئازار و گرژی و کزانەوەی لەگەڵدا بێت یاخود نا،ھەستکردن بە ماندووبوون مەرج نیە نەخۆشی بێت، بەڵامدەبێت گرنگی بەجەستەمان بدەین، کاتێک ھەست بەماندووبوون دەکەین.
پسپۆڕ له زانستی ئازار و بهنج"د. ھەڤین کەمال شا محەمەد"ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن لەبارەی هۆکارەکان و چارەسەرەکانی هەستکردن بە ماندوێتی وتی:
١-بەکارھێنانی زۆر و خراپ بەکارھێنان: بەتایبەت ئەو کەسانەی کەپێشتر کەمتر بەکاریان ھێناوە ، وەگرنگە کە بەکارھێنانی بەپێی توانای جەستەی خۆت بێت.
٢-کەم بەکارھێنان : ئەمیش ھۆکارێکە بۆ ماندووبوون، بەتایبەت ئەوانەی ماوەیەکی زۆر دادەنیشن یاخود پاڵ دەکەون.
٣-گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ: کەئەمیش دەبێتە ھۆی ھەستکردن بە ماندوویەتی، پێویستە لەو کاتەدا پشووی تەواو بە قاچەکان بدرێت ھەتا نیشانەکان نامێنن.
٤-کەمی پۆتاسێۆم : کاتێک ڕێژەی پۆتاسێۆم کەمدەبێت لەلەشدا، لەوانەیە ئەم نیشانانەی تریشی لەگەڵدا بێتبێتاقەتی،بێھێزی
-گرژی قاچەکان
- قەبزی
٤-دەوالی : کاتێک خوێنھێنەرەکان بەباشی کارناکەن، خوێن تیایاندا کۆدەبێتەوە، خوێنھێنەرەکان گەورە دەبن و دەئاوسێن.
٥-کەمبوونەوەی سوڕی خوێن بۆ قاچەکان : لەم حاڵەتەدا خوێن بەباشی ناتوانێت بگواسترێتەوە بۆ پەلەکانی خوارەوەو گەڕانەوەی خوێنیش بەباشی نابێت بەرەو دڵ بۆیە ھەڵئاوسان دروست دەبت لە قاچ و پێی و قولەپێدا.
٦-دوو گیانی : کە ھەڵئاوسان و ماندووبوون بەھۆی ئەم ھۆکارانە دەبێت:
-گۆڕان لە ھۆرمۆندا.
-کوبوونەوەی شلە و ئاو لەخانەکاندا.
-زیادبوونی فشاری سەر خوێنھێنەرەکان.
٧-نەخۆشی(MS):
قورسبوون و ماندووبوونی قاچەکان یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە، دیاریکردنی ئەم نەخۆشییە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دەبێت.
چۆن چارەسەری ماندووبوونی قاچەکانم بکەم؟
١-شانەکردنی وشک: ئەمیش بە فڵچەی تایبەت دەکرێت، کەیارمەتی چالاک کردنی سوڕی خوێن دەدات، سوڕی لیمف چالاک دەکات، وزەی زیاتر دەدات بەقاچەکان ، جگە لەوەی خانەکانی پێست تازەدەکاتەوە. شانەیەک بەکاربھێنە یاخود فڵچەیەک کەدانەکانی سروشتی بن و ڕەق نەبن، لە پێیەکانتەوە دەست پێبکەو بەرەو قاچ و بەرەو دڵ، ئەمە بۆ ماوەی (١٠-١٥)خولەک بکە پێش حەمامێکی سارد.
٢-حەمامی گەرم: چوونە ناو حەمامی گەرم یارمەتی خاوبوونەوەو ڕیلاکسەیشن دەدات، سوڕی خوێن چالاک دەکات، دەتوانیت ٢ کوپ خوێی ئینگلیزی " خوێی دەریا" یاخود سۆدەی نان بکەیتە تەشتی حەمام یاخود بانێۆکەوە بۆ ماوەی بیست خولەک.
٣-حەمامی قاچ: شوشتنی قاچەکان یارمەتی پشوودانی قاچەکان دەدات بە کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسان و ھەوکردن. باشترە تەشتێک یاخود سەتڵێک ئاوی شلەتێن بێنیت و یەک کوپ سرکە یاخود خوێی زبری تێبکەیت و بۆ ماوەی بیست خولەک قاچەکانتی تێبکەیت.
٤-سرکەی سێو: ھەندێک لەتوێژینەوەکان دەڵێن، چەورکردنی قاچەکان بەسرکەی سێو نیشانەکانی دەوالی کەمدەکاتەوە، وەکو گرژبوون و ئازار و ماندووبوون.