سەردێڕ:

دوای پێنج رۆژ ئینتەرنێت گەڕایەوە بۆ گەورەترین شاری کازاخستان

AM:09:16:10/01/2022

2276 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت گەڕایەوە "ئەلماتی"، گەورەترین شاری کازاخستان لە دوای بڕانی بۆ ماوەی پێنج رۆژی بەردەوام کە هاوکات بوون لەگەڵ تەوژمی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکە.


بە گوێرەی ئاژانسی "فرانس پرێس"، ئەو شارەی کازاخستان کە بە پایتەختی ئابوری وڵاتەکە دادەنرێت و ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە ١٠٨ ملیۆن کەس.

 لە ئێستادا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت تیایدا بەردەستە پاش ئەوەی بۆ چەندین رۆژ دانیشتووانی بێبەش بوون لەو خزمەتگوزارییە، هاوکات ئەمڕۆ وەک رۆژی ماتەمینی دیاریکرا بۆ قوربانیانی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی وڵاتەکەی پێیدا تێپەڕی.

لەچەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی غاز لە ئەلماتی پایتەختی بازرگانی کازاخستان خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقامەکان و چوونە ناو چەندین بینای حکومی شارەکەوە، هاوکات، حکومەتی کازاخستان بارودۆخی نائاسایی راگەیاند.

خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی کازاخستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە لەگەڵ پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان و خزمەتگوزارییە بانکی و ئینتەرنێتییەکان، بەو هۆیەوە قاسم جومارات توکاییف، سەرۆکی کازاخستان، حاڵەتی لەناکاوی راگەیاندو حکومەتیش بەناچاری دەستیلەکارکێشایەوە.

کازاخستان گەورەترین کۆمارە لە رووی پانتایی و قەبارەی سەرچاوە مرۆییەکان لە نێو کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دوای روسیا، بە واتایەکی تر، گرنگییە ستراتیجییەکەی کازاخستان لە گرنگی ئۆکرانیا زیاترە، بە درێژایی ٣٠ ساڵ دوای روخانی یەکێتی سۆڤییەت، وڵاتەکە هیچ ناسەقامگیرییەکی بەخۆوە نەبینیەوە کە شایەنی باسکردن بێت.













گەلەری