سەردێڕ:

پەیامەکانی سەردانی فەرماندەی فەیلەقی قودس چین؟

AM:12:00:29/07/2021

7336 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند، ئەمریکا هێزەکانی لەسەر خاکی وڵات دەکێشێتەوە، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بەسەردانێکی نهێنی سەردانی عێراقی کرد.


میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بڵاوییان کردەوە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی پارێزگای نەجەفی کرد و یەکەم دیدارو کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی گروپە چەکدارەکانی عێراق سازکردووە، لە نێویشیاندا قەیس خەز عەلی، فەرماندەی عەسایبی ئەهل ئەلحەق و ئەبو ئالا ئەلوەلائی فەرماندەی کەتیبەی سەیدوشوهەدا و سەرایای خۆراسانی و کەتیبەی حزبوڵا.

ئەوەشیان خستەڕوو، لە دیدارەکەیدا ئیسماعیل قائانی لەبارەی دۆسییەکانی راگرتنی بۆردومانی دامەزراوە بیانییەکان، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، فشارخستنە سەر حکومەت و کوتلە سیاسییەکان بەئامانجی پێکهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوون بۆ کشانەوەی ئەمریکا و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان کازمی و بایدن گفتوگۆی لەگەڵ سەرکردەی گروپە چەکدارییەکان کردووە.

میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردەوە، ئێوارەی هەمان رۆژ، قائانی سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ سەرکردەی گروپە چەکدارەکانی وەک ئەبو فەدەک ئەلمحەمەداوی، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر پرسی هەڵبژاردن و جووڵەی سیاسی تاوتوێ کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە قائانی سەردانی سوریا بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەغدا و واشنتۆن لە چوارچێوەی گەڕی چوارەم وەک کۆتا گەڕی بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ستراتیجیی، لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق رێککەوتن.













گەلەری