بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەم شەو لەسەر رێگای کەلار- کفری لە نزیک گوندی ولی هەییەر پێکدادان لە نێوان دوئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون کە برینی دوانیان سەختە.
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەم شەو لەسەر رێگای کەلار- کفری لە نزیک
گوندی ولی هەییەر پێکدادان لە نێوان دوئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.
دەشڵێت، برینی دوانیان سەختە کە شۆفێرەکانن.
ئاماژەی
بەوەشداوە، ئۆتۆمبیلەکان لە جۆری BMW و پیکاب دێر بوون.
لە
راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە ئۆتۆمبێلی جۆری BMWبەئاراستەی کەلار هاتووە و پیکابەکە بەپێچەوانەوە، لەنزیک گوندی
ولی هەییەر پێکیانداداوە.
لە
راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلی جۆری دێر سێ کەسی تێدابووە و ئۆتۆمبێلی جۆری BMW چوار کەسی تێدابووە.
دەشڵێت، بەپێی
زانیاریە سەرەتاییەکان هەموویان برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و برینی
هەردو شۆفێرەکە سەختە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، تیمی هاتووچۆی گەرمیان گەشتونەتە سەر رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە.
رووداوەکانی
هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمدا دادەنرێت، هاوڵاتیانیش
زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ بۆ خراپی رێگا و بانەکان دەگەڕێننەوە، لە بەرامبەریشدا، بەرپرسانی
هاتوچۆ هۆکاری رووداوەکان بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە دەگەڕێننەوە.