وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، مایکڵ ئێریک کوریلا بە فەرمی بۆ پۆستی فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا دیاریکراوە، کە پێشتر بەشداری شەڕی عێراقی کردووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، جۆ بایدن بڕیاریداوە کوریلا بۆ پۆستی لیوا بەرز بکرێتەوە و ببێتە کاندیدی فەرماندەیی هێزە ناوەندییەکان.
لە ئێستادا کوریلا
فەرماندەی بنکەی ئاسمانی ١٨ی کارۆلینای باکورە و لە رابردووشدا بەشداری شەڕی عێراقی
کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە موسڵ بریندار بووە.
ناوبراو لە ساڵانی
٢٠٠٤- ٢٠١٤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرکی جۆراوجۆری لە ئەستۆ گرتووە و لە قۆناغی سەرۆکایەتی
باراک ئۆبامادا فەرماندەی هێزی تایبەت بووە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
لە عێراق و ئەفغانستان.