سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

PM:04:32:08/01/2022

186796 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی موچە لە رۆژی ٢ی مانگەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ موچە بڵاونەکردووەتەوە، لە ماوەی رابردووشدا، چەند جارێک گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەیدا کردووە.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

گۆڕانکارییەکان لە لیستی موچەدا بە جۆرێکە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتەکانی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی موچە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری لە لیستەکەدا کرا و گۆڕدرا بۆ "فەرماندەیی زێرەڤانی، ليوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان."

لە پێشتردا، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، وەزارەتی دارایی هەرێم سێ جار گۆڕانکاری لە لیستی موچەدا پێنجشەممەدا کرد و هەر جارە و ناوی چەند وەزارەتێک دەبات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم پێشتر بانگەشەی ئەوەی کرد، کە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشدەکات.

داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە.

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری