رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، نرخی دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بە جێگیری مایەوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٧٨٥ ھەزار تمەنی
ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی زیاتر نزمبووەوە.
ھاوکات، ھەزار و
٢٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەهاکەی دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧
ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.