سەردێڕ:

لە کەرکوک دابەشکردنی غاز بە نرخێکی جێگیر بەردەوامە و لە هەرێمیش قەیرانە

PM:03:47:08/01/2022

4640 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، نرخی غاز لە شاری کەرکوک جێگیرە و لەلایەن کۆمپانیای دابینکاری خزمەتگوزاری حکومییەوە غاز بە پێنج هەزار دابەشدەکرێت.


دوابەدوای ئەوەی وابڵاوکرایەوە کە قەیرانی غاز لە شاری کەرکوک دروستبووبێت، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کۆمپانیای دابینکردنی خزمەتگوزاری حکومی غاز بە نرخی پێنج هەزار دابەش دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی غاز لای بریکارەکان بە حەوت هەزارە، بەڵام ئەوەی کۆمپانیای دابینکار دابەشی دەکات نرخی پێنج هەزارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر، لە گەڕەکی رەحیماوە چەند بریکارێک هەڵساون بە وەرگرتنی غازی حکومی و فرۆشتنی بەنرخی ١٢ هەزار دینار و دواتر ئەو کەسانە لەلایەن بنکەی پۆلیسی رەحیماوەوە دەستگیرکراون و کۆمپانیای دابینکردنی خزمەتگوزاری حوکمی لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەو کەسانەوە دەست پێکردووە کە کاری نایاساییان ئەنجامداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان قەیرانی کەمی غاز دروستبووە و هاوڵاتییان ئاماژە بەوەدەکەن بۆ دەستکەوتنی غاز پێویست بەوەدەکات چەندین کاتژمێر سەرەبگرن و چاوەڕوان بن تا دەستییان دەکەوێت، سەرەڕای ئەوەی نرخەکەی بە هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارە.













گەلەری