PM:02:51:08/01/2022
5804 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری ناوخۆی پاکستان رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی رووی لە شاری موری باکوری پاکستان کردووە، ١٦ بۆ ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە دوای گیرخواردنیان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا.
رەشید ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی پاکستان لە رێگەی گرتەڤیدیۆییەکەوە کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە رایگەیاند، بەهۆی شەپۆڵێکی توندی بەفربارینەوە لە شاری موری کە دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوییەوە، ١٦ بۆ ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای وڵاتەکەی لە ئێستدا سەرقاڵی
هاوکاریکردنی ئەو کەسانەن کە گیریان خواردوە لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا و دەیانەوێت
رزگاریان بکەن.