سەردێڕ:

نوێترین بڕیار لە بارەی بەردەوامبوونی خوێندن لە ناو قوتابخانەکاندا

PM:12:18:08/01/2022

39612 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و عێراق لەبارەی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکی نوێی وەرزی خوێندنەوە روونکردنەوەیاندا و باس لەوە دەکەن خوێندن بەردەوامی دەبێت لە خوێندنگەکان، بە بڵاوکردنەوەی رێنماییەکانی خۆیپارێزی و جێبەجێکردنی رێکارەکان.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە تۆمارکردنی چەند کەیسێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن هیچ مەترسییەک دروست ناکات لەسەر دەوامی فەرمی خوێندنگەکان، چونکە ئامادەکاری کراوە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە چۆنیەتی روبەروبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەستنی ماسک بۆ ستافی کارگێریی و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن ئیلزامییە.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن دەبێت رێکارەکانی خۆپارێزیی لەئاستێکی زۆر باشدا جێبەجێبکرێن.













گەلەری