سەردێڕ:

چوار هەزار و ٢٣٠ خێزانی کورد لەخانەقین و دەوروبەری ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە

PM:10:18:28/07/2021

4908 جار خوێندراوەتەوە

لەماوەی چوار ساڵدا، لە سنوری قەزای خانەقین بە ناحیەکانی جەلەولا و سەعدیە و جەبارە و قەرەتەپە و گوندەکانەوە چوار هەزار و ٢٣٠ خێزانی کورد روویان لە هەرێم کردووە و ماڵ و حاڵییان جێهێشتووە. لەسنوری ناوەندی قەزای خانەقینیش ۳٦ گوند چۆڵکراون.


بە گوێرەی بەدواداچوونێکی سالار مەحمود راوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری عێراق، ئەم چۆڵکردنی گوند و بەجێهێشتنی ماڵوحاڵە لەلایەن دانیشتوانی قەزای خانقینەوە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پرۆژەی نیشتمانی و سەرقاڵی حزبەکان بەململانێی لاوەکیەوە، پرسی ناوچەدابڕاوەکان بەخاک و خەڵکەوە بەتەواوی فەرامۆش کراوە.

سالار مەحمود ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکارێکی دیکەی چۆڵکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن هاوڵاتییانی کوردەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بێ هیوا بوونیان لە پارێزگاریکردن لێیان، هەربۆیە ناچاردەبن ناوچەکانیان بۆ هاوڵاتییانی عەرەبی هاوردە بەجێبهێڵن.

هەر بەگوێرەی بەدواداچوونەکەی ئەو راوێژکارەی پێشووی سەرۆککۆمار، گوندەکانی کانی ماسی، دەکەی سەرچەم، ئاوایی عەلی بەگ، تەپە چەرمی، کەلای حسێن، ئاوایی مەردان، زەلاو، حسێن مەمە، ئەحمەد هیلال، نەی کەنە و پویکەی گوندی دەلۆکان، ئاوایی مەلا تەیب، گوندی قەڕامین، بەشێکن لەو گوندانەی لەلایەن هاوڵاتییانی کوردنشینەوە چۆڵکراون.

هەر بگوێرەی زانیارییەکان، بەشێک لەو گوندانەی نێوان خانەقین و جەلەولا و گوندەکانی دەوروبەری قزڕەبات چۆڵکراون سوپای عێراقی یان هێزەکانی حەشدی شەعبییان تێدا جێگیرکراوە.













گەلەری