سەردێڕ:

ڤیدیۆ..قرغیزستان ژمارەیەک سەرباز و ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی کازاخستان کرد

AM:11:09:08/01/2022

5492 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی ھێزەکانی ئاشتی پارێزی سەربە رێکخراوی پەیمانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بە سەرپەرشتی روسیا، حکومەتی قرغیزستان ژمارەیەک سەرباز و ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی کازاخستان کرد.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگریی قرغیزستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ١٥٠ سەرباز و ھەشت زرێپۆش و ١١ ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە بنکەی ئاسمانی سەربازی رووسیاوە لە شاری قەند رەوانەی کازاخستان کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەرکی ھێزەکە پاراستنی دامەزراوە تایبەت و ستراتیجییەکانی وڵاتەکە دەبێت.
رێکخراوی پەیمانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ئایاری ١٩٩٢ دامەزراوە و ھەریەک لە روسیا، ئەرمینیا، کازاخستان، تاجیکستان و قرغیزستان لەخۆدەگرێت.
دوێنێ ھەینی، پەرلەمانی قرغیزستان یاداشتی رێگەپێدان بە ناردی سەربازی بۆ کازاخستان پەسەندکرد.
لە دووی کانوونی دووەمەوە لە خۆرئاوای کازاخستان بەھۆی زیادکردنی نرخی گازی شل (LPG) و خراپبوونی رەوشی ئابووریی، خۆپیشاندان دەستی پێ کرد و دواتر ناوچەکانی دیکەی ئە وڵاتەی گرتووە.
لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، گرژی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا دروستبوو و پێکدادان روویدا.
سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکاییڤ دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتی پەسەند کرد کە بەرپرسیارکرا لە دەست پێ کردنی خۆپیشاندانەکان.
لە ئاکامی فراوانبوونی خۆپیشاندانەکە لە نوورسوڵتان، شاری ئالمات و پارێزگای مانگیستا، باری نائاسایی راگەیەندرا کە لەسەرانسەری وڵاتەکە پەیڕەو دەکرێت.












گەلەری