AM:10:17:08/01/2022
7592 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەئێن ئارتی راگەیاند:" بەهۆی نۆژەنكردنەوەی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانیەوە، پێنج ڕۆژ خوێندكارانی بەیانیان پشویان پێدراوە، بەڵام خوێندكارانی ئێواران دەوام دەكەن".
ئالان فەرەیدوون سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر داوای لیژنەی سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان لە پەیمانگای سلێمانی بڕیاریانداوە بە وەستاندنی دەوام لە پەیمانگاکە بۆماوەی پێنج رۆژ.
ئاماژەی بەوەشکرد، راگرتنی
پرۆسەی خوێندن لە پەیمانگای سلێمانی لە رۆژانی نێوان یەکشەممە بۆ پێنج شەممە دەبێت
و لەو ماوەیەشدا دەوام بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئاسایی دەبێت و دەوامی
خوێندکارانی ئێوارانیش بەردەوامی دەبێت.
سلێمانی- زوهرە عەلی