سەردێڕ:

ئەمریکا سزای بەسەر گروپێکدا سەپاند

PM:09:52:28/07/2021

4008 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە هەنگاوێکیدا بەهۆی یارمەتیدانی گروپی چەکداری قاعیدە و پاڵپشتیکردنیان سزای بەسەر گروپی چەکداری تەحریر شامی نزیك لە تورکیادا سەپاند.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمریکا زانیاری هەبووە لەسەر ئەوەی دوو کەس پاڵپشتی دارایی گروپێکی چەکداری لە سوریا دەکەن کە یەکێک لەو دوو کەسە لە تورکیا دەژی و ئەوەی دیکەیان لەسوریا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دوو کەسە کاریان هەماهەنگیکردن و حەواڵەکردنی پارەی ئەو گروپە بووە بۆ تورکیا.

بەگوێرەی راگەینراوەکە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر گروپی چەکداری تەحریر شام و پێنج بەرپرسی دیکەی نزیك لە حکومەتی سوریادا سەپاند، سزای پێنج بەرپرسەکەی بۆ ئەشکەنجەدانی گیراوانی لەو وڵاتە گێرایەوە.

ئەندریا جاکی، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆنترۆڵی سامانەکانی دەرەوە رایگەیاند،گروپە چەکدارەکانی وەک قاعیدە و تەحریرشام بەردەوامن لەکۆکردنەوەی کۆمەک و دامەزراندن لەرێگەی ئینتەرنێتەوە لە جیهاندا بەسوودوەرگرتن لەکەرتی بانکی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لەچالاکیەکانیان.

ئاماژەی بەوەشدا، "وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەیەوێت پشتیوانی تۆڕەکانی قاعیدە و گروپەکانی هاوپەیمانی سڕبکات و نەیان هێڵێت".

ئەوەشی خستەوەتەڕوو، ئەندامانی قاعیدە هەژماری بانکی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکیکی و بەردەوامبوونی جوڵەکانیان لەسەرتاسەری باکووری ئەفریقا، خۆر ئاوای ئەوروپا و ئەمریکای باکوور بەکاردەهێنن.

بەگوێرەی رەگەیەنراوەکە، ئەمریکا بەپێی مادەی١٣٢٤٤ی تیرۆر سزای بەسەر گروپی تەحریر شام سەپاندووە.













گەلەری