تەندروستی دهۆک دەڵێت، لە زانکۆی دهۆک بەهۆی خواردنەوە زیاتر لە ٨٠ خوێندکار ژەهراوی بوون.
هەمزە محەمەد وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی خواردنەوە نزیکەی ٨٠ خوێندکار کە لە کافتریای زانکۆی دهۆک نانیان خواردووە ژەهراوی بوون.
هەمزە محەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، ٨٠ خوێندکار سەردانی نەخۆشخانەیان
کردووە و جگە لە دوانیان هەموو خوێندکارەکان تەندروستیان باشە و گەڕاونەتەوە
ماڵەوە.
هاوکات، داود سلێمان سەرۆکی زانکۆی دهۆک هەواڵەکەی بۆ ئێن
ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە و باسی لەوەکرد، لەسەر بابەتەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان
پێکهێناوە و رۆژی یەکشەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکەن.
ئارام حسێن، دهۆک